هەسەدە ئامارێکی نوێی هێرشەکانی لە حەسەکە و دێرەزور بڵاوکردەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند" لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە هەردو پارێزگای حەسەکە و دێرەزور ٥٠ کیلۆمەتر پێشڕەویان کردوە، هەروەها ٢١ چەکداری داعش دەستگیرکراون".

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" هەڵمەتی لەناوبردنی تیرۆر دوێنێ لە دژی شانە نوستوەکانى داعش دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامیی هەیە، هێزەکانیان لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا ناوچەیەکى ٥٠ کیلۆمەترییان پێشڕەوی کردووە، هەروەها ٢١ چەکداری داعش لەگەڵ چەکی جۆراوجۆر دەستیانبەسەرداگیراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردوە" بەهۆی بونی ناوچەیەکی فراوانی بیابانی لەسەر سنوری عێراق، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشێک لە چەکداران بەرەو سنوری عێراق هەڵاتون و ئۆپراسیۆنەکەش تا بەدیهێنانی ئامانجەکەی کە دروخستنەوەی مەترسی گروپە چەکدارییەکان لەسەر ئارامی ناوچەکان بەردەوام دەبێت".

 

رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە بەشداری ٦ هەزار ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەناوچەکانی دەوروبەری هەردو پارێزگای حەسەکە و دێرەزور دەستیپێکرد.



AM:09:56:06/06/2020