لەسەر داخستنی پەیجە ساختەکانی دەزگای زانیاری لەلایەن فەیسبووکەوە پەرلەمانتارێک پرسیارێک لە داواکاری گشتی دەکات

پەرلەمانتارێکی پێشووی گۆڕان داوا لە داواکاری گشتی هەرێم دەکات لەسەر بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، سکاڵا لەسەر پەیجەکانی دەزگای زانیاری تۆمار بکات.

 

پەیمان عێزەدین پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و چالاکوانی مەدەنی سەربەخۆ لە ئێستادا، لەسەر داخستنی ئەکاونتەکانی دەزگای زانیاری یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی" تۆ بڵێی داواکاری گشتی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، سکاڵا لەسەر پەیجەکانی زانیاری یەکێتی تۆمار نەکات؟؟".

 

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە نامەیەکی ئاراستەی داواکاری گشتی کردووەو لەسەر ئەو دۆسیەیەو، چەند دۆسیەیەکی تر و داوا لە داواکاری گشتی دەکات بێتە دەنگ و داوایی یاسایی لە دژیان بجوڵێنێت.

 

دوێنێ کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند سەدان پەیج و ئەکاونتی ساختەی داخستووە کە سەرچاوەکانیان هەرێمی کوردستان بووە، کۆمپانیای گرافیکای بنکە لە نیویۆرک زانیاری زیاتری لە بارەیانەوە بڵاوکردووەتەوە.

 

هەر لە دوێنێدا گرافیکا راپـۆرتێکی ٣٢ لاپەڕەیی بڵاوکردووەتەوە ، دەڵێت ئەو پەیج و ئەکاونتانەی فەیسبوک دایخستوون، پشتیوانی کرابوون لەلایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوسەرۆکەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ ڕەخنەگرتن لە پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕێبەرەکانی لە بنەماڵەی بارزانی.گرافیکا دەشڵێت فەیسبوک بەر لەوەی ئەو پەیج و ئەکاونتانە دابخات لیستێکی لە بارەیانەوە دابوو بە کۆمپانیاکەیان تاوەکو توێژینەوەی سەربەخۆی لەسەریان بکات.

 

دەقی نامەکەی پەیمان عیزدەین

نامەیەکی کراوە بۆ داواکاری گشتی لە هەرێمی کوردستان

 
              
یٔەگەرچی یٔێمە تا یٔێستا چەندین یٔەزمونی تاڵمان هەیە لەگەڵ بەڕێزتان و چەندین جار شاهیدی بێدەنگیتان بوین لەسەر زۆربەی یٔەو ناعەدالەتی و گەندەڵی و ناقانونیانەی ،ژیانی خەڵکیان لەم هەرێمەدا بەرەو کەناری مەرگ بردوە، بەڵام بە دوو هۆکار ،وەک هاوڵاتیەکی یٔەم هەرێمە یٔەم نامەیەتان یٔەڕاستە یٔەکەم : 

 
١-لەنزیکەوە چەند یٔەندامێکی داواکاری گشتی یٔەناسم و دڵنیام لە دڵسۆزی و دژایەتیکردنیان بۆ گەندەڵی .

 
٢- چەند جارێک لەسەر ڕاسپاردەی بەرپرسانی یٔەم هەرێمە ، داواکاری گشتی یٔازایانە دەسەڵاتی خۆی بەکارهێناوە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ڕۆژنامەنوسان و کەسایەتیە سیاسیەکان .

 

بۆیە و لەو دوو ڕوانگەیەوە داواکارم لەبەڕێزتان سکاڵای یاسایی بجوڵێنن لەسەر : 

 

٭ڕاگرتنی سەدان پەیج و یٔەکاونتی ساختە کەبەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای فەیسبوک ، خاوەندارێتیان یٔەگەڕێتەوە بۆ دەزگای زانیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، کە یٔەمە تاوانێکی بینراوە و یٔەمەش ڕێگاتان دەدات و دەبێتە پشتیوانیی بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر یٔەو دەزگایە و دەبێتە دەروازەیەکیش بۆ ڕاگرتن و سزادانی هەموو یٔەو پارتانەی تریش کە سەدان پەیجی تریان هەیە و بەهەزارەها دۆلاری لەبودجەی گشتی بۆ تەرخان و سەرف یٔەکرێت .


٭یٔەو کەس و لایەنانەی کە بڕیاری کێشانەوەی تیمی تەندروستیان لە مەرزی باشماخ داوە و بەهۆیەوە سەرلەنوێ ڤایرۆسەکە بڵاوبوەوە وتا دێ زیاتر تەندروستی و ژیانی هاوڵاتیان یٔەخاتە مەترسیەوە،  یٔیهمالیکردن و ڕەچاونەکردنی ڕێکارەکانی تەندروستی بەمەبەست و بە بڕیاری فەرمی، تاوانە و یٔۆباڵی نەخۆشکەوتن و مردنی هاوڵاتیان لە یٔەستۆی یٔەوانەیە کە یٔەو بڕیارەیان داوە یان بەشداربون تیایدا .
  پەیمان عیزەدین

 


PM:02:14:06/06/2020