بەڵگە.. بەرپرسێکی باڵای عێراق دەستبەرداری پەرلەمانتاری دەبێت

هادی عامری پەرلەمانتار و سەرۆکی هاوپەیمانی ( فەتح ) دەستی لە پۆستی پەرلەمانتاری پەرلەمانی عێراق کێشایەوە.

 

لە نووسینێکدا بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە رێکەوتی ١ی حوزەیرانی لەسەرە، هادی فەرحان عەبدولآ ئەلعامری، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ئەندامێتی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنێت، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە جێگرەوەکەی عەبدولکەریم یونسە.

 

هادی ئەلعامری جگە لەپەرلەمانتاری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی یە.

 

 

 



PM:04:35:06/06/2020