وەزیری تەندروستی: دۆخی کۆرۆنا لە ژێر کۆنترۆڵدا نییە

وەزیری تەندروستی لەبارەی دۆخی کۆرۆناوە رایگەیاند" دۆخی تەندروستی هەرێم لە ژێر کۆنترۆڵدا نییە".

 

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی " رووداو" رایگەیاند" لەسەرەتای دەرکەوتنی کۆرۆنا رێژەی تووشبوان لەهەرێمی کوردستان ١،٧ بوو، بەلآم ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ ١،٩ واتە هەر کەسێک دووان تووشی کۆرۆنا دەکات ".

 

لە بارەی ژمارەی گیان لەدەستدانەوە، سامان بەرزنجی رایگەیاند" جاران رێژەی مردن ١،٩٦% کەس بوو، ئێستا بەرزبۆتەوە ٢% ".

 

هەروەها وتیشی" بە بەراورد بە سەرەتای نەخۆشیەکە، چاکبوونەوە زۆر کەمبۆتەوە ".

 

سامان بەرزنجی هۆشداری دا کە دەبێت هاولآتیان خۆیان رێنوماییە تەندروستییەکان جێبەجێبکەن و خۆیان ببنە پزیشکی خۆیان.

 

 

 



PM:12:41:07/06/2020