لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی ماندەگرن


بەهۆى پێنەدانى موچەکانیان، ئەمڕۆ بەشێک لە پزیشکانى نیشتەجێ‌ لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و ئیدارەكانی گەرمیان ‌و راپەڕین نەخۆشخانەكانیان بەجێهشت و بایکۆتی دەوامیانکرد.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی جێبەجێنەكردنی بەڵێنی دوانەكەوتنی مووچە، زیاتر لە ١٠٠٠ پزیشكی نیشتەجێ لە سنوری پارێزگاكانی سلێمانی ‌و هەڵەبجە ‌و ئیدارەكانی گەرمیان ‌و راپەڕین نەخۆشخانەكانیان بەجێهشت مانیان گرت.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى ٢ى ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌رانى دابه‌شنه‌كردووه‌ و مووچه‌ى ١٣ مانگ له‌مه‌وبه‌رى خانه‌نشینانیشى نه‌داوه‌.


PM:01:48:07/06/2020