لەبارەی دواکەوتنی مووچە فراکسیۆنی گۆڕان داوای بانگهێشتی حکومەت دەکات بۆ پەرلەمان

فراکسیۆنی گۆڕان لە یاداشتێکدا داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات، لەسەر دواکەوتنی موچەی فەرمانبەران و رێگاکانی چارسەرکردنی، بانگهێشتی حکومەت بکرێت بۆ پەرلەمان.

 

لە نوسراوێكدا فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامبدرێت و گفتوگۆ لە بارەی (دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران و رێگاكانی چارەسەر) بكرێت. 

فراكسیۆنی گۆڕان داوای ئەوەشیكردووە لەو دانیشتنەدا هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی بانگهێشت بكرێت. 

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بەشێک لە پزیشکانی شاری سلێمانی مانیان گرتووە و نەچونەتەوە سەر کارەکانیان.

 

هاوکات ماوەی چەند هەفتەیەکە دانیشتەکانی پەرلەمانی کوردستان وەستاوە و لەدوای بابەتی لێسەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانتاران هیچ دانیشتنێک ئەنجامنەدراوە.



PM:02:25:07/06/2020