نۆ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر سزادران

به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر نۆ كه‌س له‌ پارێزگای سلێمانی سزا ده‌درێن.

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت‌، له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی , هێزه‌كانمان توانیان له‌ڕۆژانی   25/6/2019 تا ڕۆژی  19/2/2020 به‌بڕیاری دادوه‌ر ، له‌پارێزگای سلێمانی نۆ  كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن, به‌پێی مادده‌ی ( 14 مخدرات )  ، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی 2 ، ڕۆژانی 19/5/2020 و 20/5/2020 سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌، تاوانباران: 

1-( هـ ، ع ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 1994 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ،  سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی  (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

2-( ن ، خ ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 1991 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی ( 7 )مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

3-( س ، ع ، ق) له‌دایك بوی ساڵی ( 1993 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ  ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

4-( هـ ، ێ ، ع ) له‌دایك بوی ساڵی  ( 1981 )  ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی  (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

5-( ڕ ، ح ، ف ) له‌دایك بوی ساڵی (  1992  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

6-( م ، ڕ ، ت ) له‌دایك بوی ساڵی (  1997  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

7-( ڕ ، ب ، ف ) له‌دایك بوی ساڵی (  1999  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (7)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

8-( م ، ر ، ح ) له‌دایك بوی ساڵی (  2001  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (7) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.

9-( ز ، ح ، م ) له‌دایك بوی ساڵی (  1998  ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار.




PM:02:53:07/06/2020