تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەستدات
کەمێک لەمەوبەر تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند " تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٦٦ ساڵ دانیشتووی قەزای سەید سادق سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوای خەواندن و مانوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
ئەمڕۆ یەک شەممە ئەمە دووەم حاڵەتی مردنە کە لە سلێمانی تۆمار دەکرێت، ئەوا لە کاتێکدایە کە تەنها دوێنێ ٨ تووشبوو لەم پارێزگایە گیانی لەدەستدا، کۆی ئەو کەسانەی لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە ٢٤ کەسە.
PM:03:03:08/06/2020