سلیمانی .. تووشبوویەکی تر بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

کەمێک لەمەوبەر تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

 

بەپێی زانیارییە تەندروستییەکان ئەم کەسەی کەمێک لەمەوبەر کۆچی دوایی کرد، خەڵکی دەربەندیخانەو تەمەنی ٤٥ ساڵە.

 

ئەمرۆ تا ئێستا سێ کەس لە پارێزگای سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کۆی ئەو کەسانەی لەم پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە ٢٥ کەسە.



PM:03:17:08/06/2020