بەغداد.. فرۆكەیەكی ئەمریكی لە بنكەی سەربازی تاجی تێكشكا

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری بەغدا رایگەیاند" ئەمشەو فڕۆکەیەکی سەربازی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک بنکەی ئاسمانی تاجی لە باکوری بەغدا لە کاتی نیشتنەوەیدا تێکشا".

 

سەرچاوەیەكی تایبەتی ئەمنی لە شاری بەغداد ڕایگەیاند" ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەک فڕۆكەیەكی بارهەڵگری ئەمریكا، لەجۆری سی ١٣٠ لە بنكەی سەربازی تاجی لەبەغدا كەوتووەتە خوارەوە".

 

تاوەكو ئێستا هۆكاری كەوتنە خوارەوەو زیانە گیانیەكان ئاشكرا نەكراوە، بەڵام باس لەبرینداربوونی ژمارەیەك سەرباز دەكرێت.

 


AM:12:02:09/06/2020