تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند" لە سنوری ناوچەکانی قەزای چەمچەمال ١٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا دەبن".
لاپەەڕەی فه‌رمیی ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵ لە فەیسبووک د، فەرهاد محەمەد مستەفا، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی چه‌مچه‌ماڵی رایگەیاندووە " لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنووری قەزای چەمچەماڵ، شەوی ڕابردوو 10 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کرا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو: "پێنج تووشبوویان پیاون و تەمەنیان 64، 47، 34، 31 و 20 ساڵه، دوو ئافرەتیش كه تەمەنیان 32 و 24 ساڵە، کچێکی گەنجی ته‌مه‌ن 22 ساڵیش تووشی كۆرۆنا بووه، دوو منداڵی تەمەن هه‌شت و چوار ساڵیش تووشی په‌تاكه بوون، سەرجەمیان دانیشتووی ناو چەمچەماڵن و حەوت تووشبوویان بەرکەوتووی تووشبووەکانی پێشوون، دوو کەسیشیان نیشانەکانی ڤایرۆسەکەیان هه‌بووه".