بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگی سێ راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٦/١٠ کرێی وانەبێژانی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی سنوری پەروەردەمان دابەش دەکرێت بۆ مانگی ٣ تکایە ھەموو بەڕێوەبەران یان یاریدەدەرانیان لە کاتی خۆیدا بێنە ناو دیوانی پەروەردە بەشی ژمێریاری لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی".
ڕاشیگەیاند" ھەر باخچە و قوتابخانەیەک لیستی مانگی ٣ ی نەھێناوە پێویستە سبەی بۆمان بھێنێت وە ھەر بەڕێوەبەرێک دوا بکەوێت لە ھێنانی لیستەکان خۆی بەرپرسیار دەبێت".