جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: ئەمڕۆ لە سلێمانی تەنها سەد کەس تووشی کۆرۆنا بووە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە دوو راگەیاندندا لە ماوەی کەمتر لە پێنج کاتژمێردا دەڵێت" ١٩٥ کەس لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون، یەک نەخۆشیش گیانی لەدەستداوە"، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" تێکڕای ئەمڕۆ لە سەر ئاستی پارێزگای سلێمانی ١٠٠ کەس تووشبووەو کەسێک گیانی لەدەستداوە".

 

ئەمڕۆ کاتژمێری ٥ پاشنێوەڕۆ وەزارەتی تەندروستی راگەیاندنی ژمارەی (٢٤) بڵاوکردەوەو ئاشکرای کرد لە سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی ( ٩٥ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون، نەخۆشێکیش گیانی لەدەستداوە). دوای کەمتر لە پێنج کاتژمێر لە دەرئەنجامی نوێ دا وەزارەت رایگەیاند" ١٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا بووە".( بەپێی ئەم دوو راگەیاندنە بێت لە رۆژێکدا لە پارێزگای سلێمانی ١٩٥ کەس تووشی کۆرۆنا بووە).

 

د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ  ماڵپەڕی " سپی " رایگەیاند" لە تێکڕای ئەمڕۆ لەهەموو سنوری پارێزگای سلێمانی تەنها ١٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا بووەو ١ کەسیش گیانی لەدەستداوە".

 

لەبارەی تووشبوان و ئەو تێستانەی دەکرێن، راگەیاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی و دەرئەنجامی نوێ " فەوازیەکی گەورە " بەدیدەکرێت بە راگەیاندنەکانی وەزارەتی تەندروستییەوە، ئەمەش بۆتە مایەی دڵەڕاوکێ وترس لەلایەن هاوڵاتیان.

 



PM:10:33:09/06/2020