لە هەڵەبجە پێنج حاڵەتی تری تووشبوی کۆرۆنا راگەیەندرا
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" پێنج تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکران".
لەڕاگەیەندراوێکدا بەیانی ئەمڕۆ تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێك، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە.
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.
AM:09:27:10/06/2020