رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە نوێترین توێژینەوەیدا دەرکەوتووە ئەو کەسەی کە تەنھا ھەڵگری ڤایرۆسەکەیە و نیشانەکانی تیا دەرنەکەوتوە مامەڵەکردن لە گەڵیدا نابێتە ھۆی تووشبوون.
ھەروەھا ھاتووە کاتێک ئەو ھەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە زەرەر مەندە و نەخۆشیەکە دەگوازێتەوە کە نیشانەکانی تیا دەردەکەوێت و لە پێش ھەمووی دەرکەوتنی تاو و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەشڵێت" دەرکەوت ئەو ھەوڵانەی دەکرێت بۆ زۆرترین پشکنین و گەران بەدوای ھەڵگرانی نەخۆشەکاندا کە تەنھا ھەڵگرەو نیشانەی نییە، پێویست ناکات و زیادەیە".
ئێستا ستراتیژی رێکخراوەکە بوو بە گەران بەدوای ئەوانەدا کە نیشانەکانیان لێدەرکەوتووە، نەک ئەوانەی تەنھا ھەڵگرن و نیشانەیان نییە..