بۆ دووەم رۆژ خەڵکی شارۆچکەی ئاغلجەر خۆپیشاندان دەکەن و رێگا نادەن تانکەری نەوت بۆ هەولێر بڕوات.
بەهۆی ئاوڕنەدانەوەی حکومەت لە ناوچەکەیان و بێ کاری و دۆخی خراپی ئابوری، خەڵکی ناحیەی ئاغجلەر کە سەر بەقەزاری چەمچەماڵە بە خۆپیشاندان هاتوونەتە سەر رێگای سەرەکی نێوان شارۆچکەکەیان و رێگا لە تانکەرەکانی نەوت دەگرن.
خەڵکی ناوچەکە داواکارییەکانیان لەچاككردنی ڕێگای سه‌ره‌كی ئاغجه‌له‌ر ـ كانی شه‌یتان، ئاغجه‌له‌ر ـ ته‌كیه، دەکەن،هەروەها گواستنەوەی ڕێگای بارهه‌ڵگره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کە، دوایەکی تریشیان به‌ستنه‌وه‌ی ماوه‌ی پێدانی كاره‌بای شاره‌دێیه‌كه به چه‌مچه‌ماڵ و ته‌كییه‌وه.
ئەمە جگە لەوەی داوای دامەزراندنی گەنجەکانی ناحیەکەو لە کارگەکانی ناوچەکەو دۆزینەوەی دەرفەتی کار دەکەن.