" تا ئێستا پەرلەمانتارێکی کوردستان و چوار کارمەندی پەرلەمان تووشی کۆرۆنا بوون"

لە نێو پەرلەمانی کوردستان ئەندام پەرلەمانێک و چوار کارمەندی پەرلەمان تا ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و، لە کاتژمێرەکانی ئایندەدا ئەنجامی پشکنینی زۆربەیان دەردەچێت.

 

سەرچاوەیەکی پەرلەمانی ئاگادار، بە ( سپی ) راگەیاند" پەرلەمانتارێک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لەگەڵ چوار کارمەندی دیکەی پەرلەمان "( ناوی پەرلەمانتارەکە لای سپی پارێزراوە تا بەفەرمی رادەگەیەندرێت).

 

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند ئەو پەرلەمانتارە بەرکەوتەی لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنێکی پەرلەمانی کوردستاندا زۆرەو، پێشبینیش دەکرێت لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی پشکنینەکاندا تووشبوونی پەرلەمانتارو سەرۆکی فراکسیۆنیش رابگەیەندرێت.

 

دەربارەی تووشبوونی چوار فەرمانبەری تری پەرلەمان بە ڤایرۆسەکە، سەرچاوەکەی " سپی " ئاماژەی بۆ ئەوە کرد لەنێو ئەو فەرمانبەرانەدا، تیایاندایە مامەڵەو بەرکەوتنی لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەماندا هەبووبێت، بەلآم تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کەس لە سەرۆکایەتی پەرلەمان تووشی ڤایرۆسەکە بووبێت.

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ ١٠ی حوزیران رایگەیاند " بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بۆ دوو هەفتە کارەکانی پەرلەمان راگیرا.

 

 

 



PM:04:06:10/06/2020