پەرلەمانی عێراق لەبارەی دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەران بڕیاریدا

پەرلەمانی عیراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا کە نابێت بە هیچ شێوەیەك موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان كەمبكرێتەوەو دەبێت موچەی سێ سەرۆكایەتییەكەو پلە باڵاكان كەمبكرێتەوە.

 

د.رێبوار كەریم محمود، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگماندا دژی بڕینی موچەی فەرمانبەران جگە لە موچەی پلەباڵاكان".

 

وتیشی" واتە حكومەتی عیراق بۆی نییە موچەی فەرمانبەران دەستكاری بكات، بەڵام دەتوانێت دەستكاری موچەی پەرلەمانتارو وەزیرو سەرۆكایەتییەكان بكات".

 

لە ماوەی رابردوودا، بەهۆی دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت و کورتهێنانی بوجەی وڵاتەوە، دەنگۆی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ئاسایی دەوڵەت و خانەنشینان هەبوو، بەڵام بەم بڕیارەی پەرلەمانی عیراق ئەو دەنگۆیانە دەپوکێنەوە.

 
 
 



PM:07:04:10/06/2020