دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران لە عێراق دەستپێدەکات

لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەستپێدەکات.


لە راگەیەندراوێکدا، بانکی رافیدەین بڵاویکردووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بانکی رافیدەین تواناکانی خۆی بۆ دابینکردنی موچەی خانەنشینان بەکارهێناوە و دوای ئەوەی لیستی موچەی خانەنشینان گەیشتوەتە بانک، بە بەکارهێنانی تەکنیکی پێشکەوتو و لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات و، داوا لە خانەنشینان دەکات سەردانی نزیکترین لقی بانکی رافیدەین لەپارێزگاکانیان بکەن".


لەراگەیەندراوەکەی بانکی رافیدیندا هاتووە " داوا لە خانەنشینان دەکەن سەردانی نزیکترین لقی بانکی رافیدەین لەپارێزگاکانیان بکەن و شایستە داراییەکانیان وەربگرن".
ئەوە لە کاتێکدایە کە لەهەرێمی کوردستان تا ئێستا مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکراوە.


AM:10:57:11/06/2020