لەهەرێمی کوردستان ١ مامۆستای ئاینی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستداوەو ٢ یش تووشبوون

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکەن بەهۆی کۆرۆناوە مامۆستایەکی ئاینی گیانی لەدەستداوەو دوانی تریش بەر ڤایرۆسەکە کەووتوون.

 
لەو راگەیاندنەدا هاتووە " یەکێک لەو مامۆستایانە ناوی (مه‌لا ره‌شید ئه‌وڕه‌حمان كانی گوڵی‌) پێشنوێژی خانه‌قای مه‌حوی لە شاری سلێمانی بەو هۆیەوە رۆژی 4/3/2020 گیانی لەدەستدا".


هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو " لەناوەڕاستی ئایاری رابردوو مامۆستا مەلا ئەحمد عەلی واحید پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی حاجی سەلیمی قامیشی لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو، ئێستا تەندروستی جێگیرەو بەرەو چاکبوونەوەی تەواو دەچێت". 

 
دەربارەی ناوچەی گەرمیان زانایانی ئاینی دەڵێن "لە دەڤەری گەرمیان مامۆستا مەلا خالید محەمەد کەریم پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی شەهیدانی گەرمیان خۆی و خانەوادەی تووشی کۆرۆنا بووەو ماوەیەکە لە نەخۆشخانە قەڵا خەوێندراوە".

 


AM:11:27:11/06/2020