وەزیری تەندروستی: ئەمڕۆ ١٨٠ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ١٨٠ توشبوی کۆرۆنا دەستنیشانکران".

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە ژمارەیان ١٨٠ تووشبووە، کە زۆربەیان نیشانەکانیان هەیە، حاڵەتەکانیش لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، راپەڕین و پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراون".

 

وەزیری تەندروستی هەرێم وتیشی" ئه‌مڕۆ ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكشاوه‌ و كۆی گشتی ١٨٠ كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون، كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ هەزارو ٩١ حاڵه‌ت و له‌و ژماره‌یه‌ ته‌نیا ٥٥٩ حاڵه‌ت چاره‌سه‌ر كراوون".

 

روونیشیكرده‌وه‌: ١٢٩٧ نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماوون و نه‌خۆشخانه‌كان پڕ بوون.

 

بەوتەی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، تووشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەشبوون:

 

پارێزگای سلێمانی ٨١ تووشبوو
پارێزگای ھەولێر ٦١ تووشبوو
دەڤەری گەرمیان ١٩ تووشبوو
دەڤەری راپەڕین ١٢ تووشبوو
پارێزگای ھەڵەبجە ٥ تووشبوو
پازێزگای دھۆك ٢ تووشبوو



 


PM:10:23:11/06/2020