کازمى: موچەى خانەنشینان دەستکارى ناکەین بەڵکو دوو موچەیى ناهێڵین

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەكردەوە كە ئەو بڕە پارەیەی لەمووچەی خانەنشینان بڕابوو لەرۆژانی داهاتوودا دەگەڕێنرێتەوە.

 

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەمیانی كۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" موچەى خانەنشینان دەستکارى ناکرێت، بەڵکو ئەوانەى دووو موچەیان هەیە یەکێکیان دەبڕدرێت و چاکسازى راستەقینە ئەنجامدەدەن، ئەوەش لە بەرژەوەندى گەندەڵکاران نییە و حکومەت هەنگاوى جددى دەنێت بۆ گۆڕانکارى گەورە لە بەڕێوەبردنى وڵاتدا".

 

کازمی وتیشی" ده‌وڵه‌تی عیراق شه‌كه‌ت بووه‌ به‌ هۆی مووچه‌خۆرانه‌وه‌ له‌ عیراقدا له‌ كۆی كه‌متر له‌ ٤٠ ملیۆن چوار ملیۆن فه‌رمانبه‌ر هه‌یه‌ وڵاتانی دیكه‌ به‌و جۆره‌ نییه‌ و له‌ كۆی نه‌وه‌د ملیۆن دانیشتوو ئه‌و ژماره‌یه‌ی فه‌رمانبه‌ر نییه‌، چونكه‌ له‌ هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا هه‌زاران كه‌س دامه‌زراوون و ئه‌مه‌ش له‌ هیچ وڵاتێكدا وێنه‌ی نییه‌، عیراق له‌به‌رده‌م ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره‌دایه‌ ئێستا كاتی درووشم نییه‌".

 

سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند" پاڵپشتی لەكەرتی تایبەت دەكەن، چونكە ئەوە بە بنەمای سەرەكی بونیاتنانی عیراق دادەنرێت".

 

لەبارەى دیالۆگى ستراتیجى نێوان ئەمەریکا وعێراقشەوە سەرۆکوەزیران وتى" هەر رێککەوتنێک یاخود گفتوگۆیەک لەسەر بنەماى سەروەرى عێراق دەکرێت و سازش لە سەروەرى وڵات ناکەن". 

 
 



PM:11:07:11/06/2020