ئاسایشی سلێمانی باندێكی ١٠ كەسی دەسگیرکرد

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" باندێكی ١٠ كەسییان دەستگیركردووە كە هەستاون بە دزینی ماتۆرسكیل و كەلوپەلی ماڵان".

 

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات" هێزەكانمان توانیان لەشەوی ١-ی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ( ٤٤٦ ) لە یاسای سزادانی عیراقی، ١٠ كەس دەستگیربكەن كە هەستاون بە دزینی چەندین ماتۆڕسكیل لە جۆری سێ تایی و دو تایی و كەلوپەلی ناوماڵ".

 

ئاشكراشیكرد، هەندێك لە تۆمەتبارەكان چەند جارێك لەسەر كاری دزیكردن دەستگیركراون و دوای لێكۆڵینەوە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.

 

ناوی تۆمەتبارەكان:

1- تۆمه‌تبار ( م ، د , م ) له‌دایكبووی ساڵی 2005 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
2- تۆمه‌تبار ( م ، ا , ع ) له‌دایكبووی ساڵی 1999 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
3- تۆمه‌تبار ( م ، خ , ح ) له‌دایكبووی ساڵی 2003 سلێمانی ، پیشه‌ی (خوێندكار).
4- تۆمه‌تبار ( ا ، ش , ع ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
5- تۆمه‌تبار ( ل ، ب , ع ) له‌دایكبووی ساڵی 2002 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
6- تۆمه‌تبار ( م ، ڕ , ر ) له‌دایكبووی ساڵی 2003 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
7- تۆمه‌تبار ( ت ، ع , ح ) له‌دایكبووی ساڵی 2003 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
8- تۆمه‌تبار ( د ، م , ح ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
9- تۆمه‌تبار ( ز ، د , س ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).
10- تۆمه‌تبار ( ڕ ، د , ب ) له‌دایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی ، پیشه‌ی (كاسب).




AM:10:09:12/06/2020