په‌رله‌مانتارێکی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عیراق ڕایدەگەیەنێت" له نزیكترین كاتدا كە گه‌ڕاینه‌وه، بۆ به‌غداد پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌یه، تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بچێته سه‌ر به‌غداد".
د. ڕێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عیراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" له نزیكترین كاتدا كە گه‌ڕاینه‌وه، بۆ به‌غداد پڕۆژه‌یه‌كمان ئاماده‌یه، تا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بچێته سه‌ر به‌غداد. هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك حساب بانقی خۆی هه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ مووچه‌كه‌ی له به‌غداده‌وه بۆ بێته سه‌ر حسابه‌كه‌ی، نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم، چونكه هیچ گره‌نتییه‌ك نیه. ئه‌وه خیانه‌ت نیه خۆ حكومه‌تی هه‌رێم دائیره‌ی دابەشکردنی مووچه نیه".
ده‌شڵێت" بۆچونێك دروستبووه له ناو حكومه‌تی هه‌رێم، كه نایه‌وێت ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد بكرێت، چونكه نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه، هه‌روه‌ك نوكته‌ش ده‌ڵێن، حكومه‌تی هه‌رێم به قسه‌ی فه‌له‌كناسێك ده‌كات كه پێیوتوون نرخی نه‌وت ده‌بێته 70$، له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكمه‌كه‌ون خۆتان نه‌وته‌كه‌تان بفرۆشن، بۆیه ڕه‌نگه حكومه‌تی هه‌رێم بیه‌وێت به قسه‌ی ئه‌و فه‌له‌كناسه بڕوات و نه‌یه‌وێت ڕێكکه‌وتن بكات له‌گه‌ڵ به‌غداد-دا. ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم نه‌خه‌ڵه‌تێت به قسه‌ی فه‌له‌كناس و هه‌ندێك كه‌سی تر، كه له ناو حكومه‌تدان و پێیانوایه ئه‌م نه‌وته گران ده‌بێت و گرنگه هه‌رێم پشت به‌خۆی ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێككه‌وتن بكات، چونكه ئه‌گه‌ر ڕێكنه‌كه‌ون به‌غداد ئیتر هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختده‌كاته‌وە: نه‌خێر حكومه‌تی هه‌رێم نایه‌وێت به 30 ڕۆژ جارێك مووچه بدات، و ئێستا ئیش له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌كات، خۆشبه‌ختانه ئێمه ئه‌و به‌ڕه‌یه‌مان له‌ژێر پێیان ده‌رهێنا، چونكه چه‌ند جارێك كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو و دوایان خستبوو، تا بزانن له به‌غداد بڕیارێك ده‌رده‌چێت له په‌رله‌مان ڕێگه بدات له حكومه‌ته‌وه، كه مووچه ببڕدرێت، ئێمه دوێنی له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و بڕیاره‌ماندا، كه حكومه‌تی عێراقی بۆی نییه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببڕێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هێڵی سووره.
ڕوونیشیكردەوە، ئەو بڕیارەی داومانە، حكومەتی عیراقی بۆی هەیە مووچەی پلەی تایبەت‌و پلە باڵاكان ببڕێت، یان كەم بكاتەوە، بەڵام ناكرێت مووچەی فەرمانبەری ئاسایی كەم بكرێتەوە. لە‌ڕاستیدا ئەم بڕیارە ئیلزامیە، ناچارییە بۆ هەر كەسێك، كە مووچەی لە بەغداوە بۆبێت. مووچەی هەرێم لە بەغداوە دێت، بۆیە هەرێم مولزەمە دەستكاری مووچە نەكات.