وەزارەتی پەروەردە داوا لە هەموو خوێندکاران دەکات فۆرمێک پڕبکەنەوە

وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی دابەشكردنی فۆرمێكەوە، بۆ زەمینە خۆشکردن بەکارکردن بە سیستەمی ئەلیكترۆنی، زانیاری لە خانەوادەی قوتابییان لەسەر ئامێرە زیرەکەکان وەردەگرێت.


بەڕێوەبەرایەتیی تەكنۆلۆژیای زانیاریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە، لە ڕێگەی فۆرمێكەوە داوا لە قوتابیان دەکات لەبارەی بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكانی ئەلیكترۆنی و ئەو جۆرە هێڵە ئینتەرنێتەی كە لە ماڵەوە بەكار دەهێنن.


 بەپێی ڕێنوێنییه‌كان كە لەگەڵ فۆڕمەكە بۆ قوتابخانەكان نێردراوە، پێویستە لە ڕۆژی پێدانی كارتی نمرەكان بە قوتابییان فۆرمەكە پڕ بكرێتەوە، دواتر لەلایەن كارگێڕی قوتابخانەكانەوە سەرجەم زانیارییەكان داخڵی سیستەمی ئەلیكترۆنی بكرێت.
 


PM:02:46:12/06/2020