بەرێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک چاکبوونەوەی شەش تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ هەینی شەش نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەتەواوی چاكبوونەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە" ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ كراوەتەوە و دەركەوتووە، كە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە".
بە پێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى هەرێم تائێستا (١٨٩٢) حاڵەتى توشبوون و (٣٦) گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.