وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند" تیمه‌كانی وڵاتی كوریا باشور بۆ كارپێكردنی وێستگه‌ی كاره‌بای 300 میگاواتی هه‌ڵمی خه‌بات گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و تاوه‌كو 20ی ئه‌م مانگه‌ش وێستگه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كار".

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پاڵپشتى ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتى كارەبا و به هاوکاری وەزارەتەکانی (تەندروستی،گواستنەوە وگەیاندن، ناوخۆ، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی باڵای فڕۆکەوانی عێڕاق ) توانرا پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆهەینی 12/06/2020 کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ تیمی تایبەتی ئیش پێکردنی وێستگە، بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە وڵاتی کۆریای باشورەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

 

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی هاوین و جێبەجێ کردنی بەرنامەی کارەبا بۆخزمەتی هاووڵاتیان ئەنجام دراوە.

ئاشکراشیکردووە، دوای گەیشتنی تیمەکەو دەست بەکار بونیان تاوەکو 20/06/2020 وێستگەکە بەتوانای خۆی کە 300  مێگاواتە بکەوێتە کار.

 

پێشتریش، كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم ڕایگه‌یاند" هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ شه‌ش هه‌زار و 700 میگاوات كاره‌با هه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا ته‌نها سێ هه‌زار و 200 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنرێت".

 

 

 



PM:08:03:12/06/2020