یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئەمشەو دوای سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسپانیا، دەبێتە میوانی یانەی ریاڵ مایۆرکاو یاریەکە لە کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
یانەکە پێشەنگی خولەکەی داگیرکردووە، پێشبینی دەکرێت ئەرکی ئاسان بێت، چونکە یانەی مایۆرکا لە پلەی ١٧ی خولەکەیە بە ٢٥ خاڵ و مەترسی دابەزینی لەسەرە.
رۆژنامەی ئاس پێشبینیکردووە یانەی بەرشەلۆنە بەم یاریزانانەوە یاریەکە ئەنجام بدات.
گۆڵچی: تێرشتیگن
بەرگریکاران:پیکی، ئۆمتیتی،ئەلبا، رۆبێرتۆ.
ناوەراست:بۆسکێتس، دی یۆنگ، ڤیدال.
هێرشبەران:سوارێز، گریزمان، میسی.
ئەمڕۆ سێ یاری تر لە خولی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت بەمشێوەیە:
ئیسپانیۆل-
ئەلاڤێس 3:00
سەلتاڤیگۆ-ڤیاڕیاڵ
6:00
لیگانێس-ڤەلەد
وەلید 8:30