چی خواردنێک بخۆیت باشە بۆ زیابوونی سپێرم

هەندێک جۆری خۆراک هەن یارمەتی زیادبوونی ڕێژەی سپێرم و چالاک بوونی دەدەن بۆیە ئەوکەسانەی ئەم کێشەیان هەیە پێویستە گرنگی بەخواردنی چەند جۆرێک خۆراک بدەن، ڕێخراوەکانی تەندرووستی جیهانی ئاماژەیان بەوە کردووە کەسی تەندرووست پێویستە ڕێژەی سپێرمی لە ۱٥ ملیۆن  کەمتر نەبێت ئەگەر بێتو لە ۱۰ میلۆن کەمتر بوو ئەوا نائاساییە .
 ئەمانەش هەندێکن لەوخۆراکانی ڕێژەی سپێرم زیاد دەکەن:

ـ  هێلکە: هێلکە ڕێژەیەکی باش پرۆتین و ڤیتامین E ی تێدایە ، پرۆتینی هێلکە یارمەتی پاراستنی خانەکانی سپێرم دەدات ڕێگری دەکات لەناووچونی.

ـ سپێناخ:  فولیک ئەسید زۆر گرنگە بۆ پاراستنی خانەکانی سپێرم ، سپێناخ هەروەها ڕێژەیەکی باش ڤیتامینی تێدایە کە یارمەتی زیاد بوونی ڕێژەی سپێرم دەدات.

ـ مۆز: مۆز دەوڵەمەندە ە ڤیتامینA,B1,C  ئەم ڤیتامینانەش زۆر گرنگن بۆ پارستن و تەندرووست هێشتنەوەی سپێرم.

ـ  چوکلاتەی ڕەش: چوکلاتەی ڕەش بەیەکێک لەوخواردنانە دادەنرێت ڕێژەی سپێرم زیاد دەکات چونکە ڕێژەیەکی زۆر ترشی ئەمینی تێدایە.

ـ برۆکلی: برۆکلی یەکێکی کەیە لەوخۆراکانەی لەپێکهاتەیدا فۆلیک ئەسید هەیە  فولیک ئەسیدیش واتە ڤیتامین B9 ،بۆیە یارمەتی چالاک بوونی سپێرم دەدات.

ـ هەنار: هەنار سەڕای تامە خۆشەکەی دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی سپێرم لەبەر ئەەی دژە ئۆکسانەو  جۆگەکانی خۆێن پاک دەکاتەوە.

ـ گوێز: گوێز پڕیەتی لە ئۆمیگا ۳ یارمەتی زیادبووونی قەبارەی سپێرم دەدات ، هەروەها بەسوودە بۆ چالاک بوونی سووڕی خوێن.

ـ سیر: سیر لەهەموو جیهاندا بەیەکێک لەو خواردنانە دادەنرێت بەرگری لەش بەهێز دەکات ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B6  و سلینێۆم  ئەم دوو مادەیەش ڕۆڵی گرنگ دەبینن لەپاراستنی تەندرووستی سپێرم.

وە هەـ ف

 سەرچاوە: health article

AM:11:37:13/06/2020