ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق و خاوەن تەنها گۆڵەکەی عێراق لە مۆندیالی ١٩٨٦ ئەمڕۆ توشی کۆرۆنا بووە.
راگەیاندنەکانی عێراق بڵاویان کردەوە، رازی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەمڕۆ تێدا دەرکەوتووە، بە پەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، پاش ئەنجامدانی پشکنین هەڵگری ڤایرۆسەکە بووە.
بە قسەی سەرچاوەکە ئەو ئەستێرەیە تووشی تەنگەنەفەسی وهەناسەکورتی بووە، ئێستا لە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردایەو لە ژێر چاودێری وردی پزیشکەکاندایە.
دوێنێ هەینی راهێنەری عێراقی پێشووی زاخۆ عەلی هادی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە.