ئەحمەد ڕازی تووشی کۆرۆنا بوو

 

ئەستێرەی مێژووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پێشووی عێراق و خاوەنی تاكە گۆڵی عێراق لە مێژوی مۆندیال  تووشی کۆرۆنا بوو. 

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئەحمەد ڕازی، کە کانیدە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی تۆپی پێی عێراق تووشی کۆرۆنا بووە. 

 

ئەحمەد ڕازی لە ساڵانی هەشتا و نەوەدەکانی ڕابردوو بە یەکێک لە هەرە هێرشبەرە ناسراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق ناوزەند دەکرا. 

 

هەروەها ئێستاش لە نێو ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی تۆپی پێی عێراق-دا ڕۆڵی دیاری هەیە و ئەمڕۆ تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام تا ئێستا حاڵەتەکەی ڕانەگەیەندراوە. 



PM:02:13:13/06/2020