وێنە.. شەهیان تەحسین بە ستایلی جلی کوردی دەردەکەوێت


شەهیان تەحسین یەكێكە لە بێژەر‌و پێشكەشكارە دیارەكانی ڕووداو بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت. 

شەهیان چەند وێنەی نوێی خۆی بە ستایلی جلی کوردی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە فانەکانی. 

شەهیان ساڵی 1988 لە دهۆك لەدایك بووە و ساڵی 1999 كاتێك تەمەنی 11 ساڵ بووە لە كوردستان تیڤی بەرنامەی منداڵانی پێشكەش كردووە، کە ماوەی شەش ساڵ بەردەوام بوو دواتریش پرۆگرامێکی دیکەی لە هەمان کەناڵ پێشکەش کردووە بۆ ماوەی 11 ساڵ لە کوردستان تیڤی ماوەتەوە دواتریش چۆتە كەناڵی وار تیڤی و ئێستاش بێژەر و پێشكەشكارە لە ڕووداو.

ئەو خانمە پێشكەشكارە لە خوێندنیشدا ئاستێكی باشی بڕیوە و توانیوێتی كۆلێژی ئەندازیاری تەواو بكات، هاوکات شەهیان لە ڕۆژی ١٣ی ١١ی ٢٠١٩
 بەهۆی بەرنامەی بەرپرسیار لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بڵاوكراوە خولییەكان FIPP لە ئەمریكا خەڵاتكرا، هەروەها ئەو خەڵاتەی شەهیان تەحسین پێیبەخشرا تایبەت بوو بەو گەنجە داهێنەرانەی كە كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگە هەیە، دەستنیشانكردنەكەش لەلایەن لیژنەیەكەوە بوو. 



PM:02:54:13/06/2020