تەندروستی گەرمیان چاكبوونه‌وه‌ی ١٧ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ١٧ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای ماوه‌یه‌ك مانه‌وه‌یان له ژێر چاودێری ته‌ندروستی و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر پێویست له نه‌خۆشخانه‌ی كۆرۆنا له دەڤەری گەرمیان ئه‌مڕۆ به ته‌واوه‌تی ڤایرۆسه‌كان تێپه‌ڕاندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاندووه" ئه‌و ١٧ كه‌سه هه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌خۆشخانه جێده‌هێڵن و ده‌نێردرێنه ماڵه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی چاکبوانی کۆرۆنا لە گەرمیان گەیشتە ٣٠ کەس، ئەو توشبوانەی کە ماونەتەوە تەندروستیان جێگرە.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و هەشت کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.