عێراق.. ١١٨٠ توشبوی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكران
وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی هەزار و ١٨٠ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەوەش کۆی توشبوان گەیشتە هەژدە هەزار و ٩٥٠ کەس.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ١٨٠ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٥٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٦٤٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
تائێستا له عێراق هەژدە هه‌زار و ٩٥٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش حەوت هه‌زار و ٥١٥ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ٥٤٩ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:06:10:13/06/2020