کەرکوک نیمچە قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند

لیژنەی قەیرانەکانی کەرکوک بڕیاری دەرکرد بە جێبەجێکردنی نیمچە قەدەغەی هاتوچۆ.

 

کەمێک لەمەوبەر لیژنەی قەیرانەکانی کەرکوک لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هاتوچۆ ئاسایی دەبێت لە ٥ ی بەیانییەوە بۆ ٨ی شەو، لەو کاتەوە قەدەغەی هاتوچۆ پەیڕەودەکرێت.

 

دەربارەی کارکردنی فەرمانگەکان لیژنەی قەیرانەکان رایگەیاند " لە سبەی یەک شەممەوە ١٤ی حوزەیران لە ٥٠% فەرمانگەکان دەکرێنەوە".

 

تا ئێستا بەهۆی بەرزبوونەوەو کەمبوونەوەی رێژەی تووشبوان و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا، لیژنەی قەیرانەکانی ئەو پارێزگایە چەند جارێک قەدەغەکردنی هاوتچۆی راگەیاندووە.

 



PM:09:15:13/06/2020