میسی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لە یاری شەوی رابردووی مایۆرکا ریکۆردێکی تۆمارکرد، ئەمەش دوای ئەوەی یانەکەی لە هەفتەی 28 توانی 4-0 لە مایۆرکا بباتەوە.
دوای یارینەکردنی بۆ ماوەی 98 رۆژ، میسی درەوشایەوەو توانی گۆڵێک بکات و دوو گۆڵ درووست بکات.
میسی توانی گۆڵی ژمارە 20لە خولی ئیسپانیا بکات دژی مایۆرکا لەم وەرزەی لالیگاو 6 گۆڵ لە پێش کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێرشبەری ریاڵ مەدریدەوەیە.
پێگەی ئۆپتا ئاشکرای کردووە، میسی یەکەم یاریزانە لە مێژووی خولی ئیسپانیا بۆ ماوەی 12 وەرز 20 گۆڵ زیاتر بکات، ئەمەش لە وەرزەکانی 2008-2009وە.
هەروەها لە کۆی 18 گۆڵی کۆتای یانەکەی بەشداری لە 15 گۆڵ کردووە.