به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك شوێنی خواردن و خواردنه‌وه داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند" به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كان به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی فریاكه‌وتن شوێنه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی (به‌رلین، ئه‌نغام له‌به‌غداد، ئه‌وتار زه‌هه‌بی، شیراتۆز و داڵاس) داده‌خات".
ئاشكراشیكرد، یەكێكی تر لە سەرپێچی شوێنەكان، لایڤ میوزیكە، كە دەبێتەهۆی دروستكردنی تێكەڵاوی زۆر و قەرەباڵغی و مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیە بەبڕیاری ژوری ئۆپراسیۆنەكان بەهەمان شێوە قەدەغەیە.
ڕوونیشیكردەوە: بەپێی خشتەی كاركردن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، كەبەسەر (38) لیژنەدا دابەشكراوە، لەبەرەبەیانێكی زووەوە تا درەنگانێكی شەو چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتیەكان دەكرێت، لەكاتی هەبوونی سەرپێچی لە ڕێنماییەكانی كاركردن و ڕێكارەكانی خۆپارێزی، لەلایەن ژوری ئۆپراسۆنەكانی لە سلێمانی دەسەڵاتی تەواو دراوە بە لیژنە هاوبەشەكان كە دەستبەجێ شوێنەكە دابخات و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند بكاتەوە.
جەختیشی لەوە كردەوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی (بەرلین، ئەنغام لەبەغداد، ئەوتار زەهەبی، شیراتۆز و داڵاس) دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند دەكەنەوە.