ئافرەتان بەم نیشانانە دەزانیت بەمنداڵی کچ سکپڕی



زۆرێک لەڕێگەی سۆنەرەوە  دەزانن دەربارەی ڕەگەزی کۆرپەلەکەیان ئەمەش باوەڕ پێکراوترین و باشترین ڕێگایە، بەڵام ئەمەش کاتێک دیاری دەکرێت کە تەمەنی کۆرپەلە نزیکەی۱٦ـ۲۰ هەفتە بێ،  چەندین لێکۆڵینەوە کراوە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەبێ سۆنار لە ڕۆژەکانی سەرەتای سکپڕ بووندا ڕەگەزی کۆرپەلە دیاری بکرێت .
لێکۆڵەروان ئەوەیان ئاشکرا کردووە ئەو دایکانەی بە کۆرپەلەی کچ سکپڕن زیاتر تووشی هەوکردن دەبن بەبەراورد بە دایکانی سکپڕ بەکوڕ، هەروەها دایکانی سکپڕ بە کچ لە بەیانیان هەست بەهیلاکییەکی لەڕادە بەدەر دەکەن.
 ئەمانەش هەندێکن لەنیشانە باوەکانی دایکانی سکپڕ بە کچ:

ـ زیادبوونی کێش لەناوەڕاستدا، واتە دەووروو بەری ناوک و سمت: زۆربەی ئەوئافرەتانەی سکپڕن بە کچ کێشی لەشیان لە ناوەندا زیاد دەکات.

ـ  شێوەی سکیان بەرزە:  شێوەی سکی بەرز نیشانەیەکی دیکەی سکپڕ بوونە بەکچ ، هەرچەندە ژنانی سکپڕ شێوەی سکیان دەکەوێتەوەسەر شێوازی لەشیان، کێشی لەشیان و  بەهێزی ماسۆلکە.

ـ  حەزکردن لەشیرینی: ئەو ئافرەتانەی حەز بەخواردنی شیرینی دەکەن لەماوەی سکپڕیدا ئەوا نیشانەی سکپڕ بوونیانە بەکچ.

ـ  ئاستی قەلەقی: ئەو ئافرەتانەی قەلەقن پێش سکپڕ بوون کاریگەری دەبێ لەسەر ڕەگەزی منداڵەکەیان لەساڵی ۲۰۱۲ دا لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی ئاشکرا کرد ئافرەتانی قەلەق ئاستی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ لە لەشیاندا زیاد دەبێت ئەمەش وادەکات بە مناڵی کچ سکپڕ بن.

ـ دەموچاوی چەور و قژی وشک و ئاسڵکاو:  هەندێک کەس پێیان وایە پێستی چەوروو قژی ووشک نیشانەی سکپڕبوونە بەکچ هەرچەندە ئەم بۆچونە لەڕووی زانستییەوە ڕاست نەکراوەتەوە بەڵام ڕەنگە ئەم هۆکارە پەیوەندی بەگۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەوە هەبێ.

ـ بەخێرای لێدانی دڵ :  یەکێکی کە لەنیشانەکانی سکپڕ بوون بەکچ خێرای لێدانی ترپەی دڵە بەجۆرێک لە خولەکێکدا لە۱٤۰ جار زیاتر لێبدات.

وە هەـف
سەرچاوەMedical news today
 


PM:03:03:14/06/2020