لەبارەی هێرشی داعشەوە بۆ سەر گوندێکی خانەقین
سەرۆکی حکومەت پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێم نیگەرانە لە ناسەقامگیری دۆخی ناوچەی خانەقین و بە ئامانجگرتنی کورد لەو ناوچەیە.

 
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکدا لەبارەی کوژرانی ٧ کوردی گوندێکی نزیک خانەقینەوە بەدەستی چەکدارانی داعش دەڵێت " ئێمە لە کاتێکدا زۆر لە دۆخی ناسەقامگیریی ئەو ناوچانە نیگەرانین، لە هەمانکاتدا جەخت لە میکانیزمی ھاوکاریی ئەمنیی  حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و گرنگیی هەبوونی هێزی پێشمەرگە  لەو ناوچانە دەکەینەوە".

 
ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

 
"بەداخەوە دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستان بۆ سەر گوندەکانی دارا و مێخاس سەر بە قەزای خانەقین ژمارەیەک خوشک وبرای کاکەیی شەهید بوون و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەکەین و خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

 
ئێمە لە کاتێکدا زۆر لە دۆخی ناسەقامگیریی ئەو ناوچانە نیگەرانین، لە هەمانکاتدا جەخت لە میکانیزمی ھاوکاریی ئەمنیی  حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و گرنگیی هەبوونی هێزی پێشمەرگە  لەو ناوچانە دەکەینەوە بۆ ئەوەی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق، سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێننەوە و سەروماڵی هەموو هاووڵاتییانی ناوچەکە بپارێزن.

 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/6/14"


.

 


PM:04:18:14/06/2020