ئەو کەسەی گێچەڵی سێکسی بە هاوسەرەکەی دەمیرتاش دەکرد، دەستگیرکرا



لە تۆڕە كۆمەڵایەتی تویتەر، چەند رۆژێک بەكارهێنەرێك بە چەندین شێوازی ناشیرین و نابەجێ گێچەڵی سێکسی بە باشاك دێمیرتاش، هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش دەکرد، بەڵام ئەمڕۆ دەستگیرکرد.

 
سەبارەت بەو گێچەڵە سێكسییانەی لەلایەن بەكارهێنەرێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە کرایە سەر باشاك دێمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەددین دێمیرتاش-ی هاوسەرۆكی پێشوی پارتی دێموكراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، عەبدولحامید گیول وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند"ئیدانەی دەكەم و رەتیدەكەمەوە".

 
 
دوای ئەو رونكردنەوەیەی گیول بە چەند كاتژمێرێك، داواكاری گشتی ساكاریا لە توركیا رایگەیاند "ئەو كەسەی لەرێگەی تۆرە كۆمەڵایەتییەكانەوە هێرشی نابەجێ و گێچەلی سێكسی بەرامبەر باشاك دێمیرتاش بەكارهێناوە، دۆزرایەوەو دەستبەسەر كرا.

 
دواتر گیول لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بڵاوكراوەیەكیدا لەوبارەیەوە نوسیویەتی "ئەو جۆرە بڵاوكراوە نابەجێیانەی لەبارەی باشاك دێمیرتاشەوە كراون ئیدانە دەكەم و ئەو گێچەڵە سێكسییە بێ رەوشتانەیە بە توندترین شێوە بە نەفرەت دەكەم، شكۆ و پاكیی و هەستی مرۆڤێك، لەسەرو هەمو شتێكەوە، یاسا ئەم گێچەڵكارە بێ رەفتار و گوزارشت نابەجێیە دەگەیەنێت بەوەی شایەنییەتی".

 


PM:06:48:14/06/2020