عێراق ژمارەیەکی بەرزی گیان لەدەستدانی بە کۆرۆنا تۆمار کرد

عێراق لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەیەکی بەرزی تووشبوون بە کۆرۆناو گیان لەدەستدان تۆمار کرد، هەر گیان لەدەستدان گەیشتە ٥٨ کەس.

 
وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە کە ١٢٥٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ٥٨ گیان لەدەستدان هەبووە.


لەو راگەیاندنەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە " لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١٢٥٩حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٦٠٦ کەسیش چاکبووەتەوە، ٥٨ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 
لە عێراق کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە ٢٠ هەزار و ٢٠٩ کەس.

 
لەو ژمارەیە  ٨١٢١ کەس چاکبوونەتەوە ٦٠٧ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 


PM:07:10:14/06/2020