به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامی پشكنینی ١٠ په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی کوردستانی ڕاگەیاند کە سەرجەمیان نێگه‌تیڤ دەرچوو.
لە ڕاگەیەندراوێکدا سامان ئه‌حمه‌د، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند" له ئەنجامی پشکنینی ٦٨ پەرلەمانتار و فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان سەرجەمیان نێگەتیف دەرچوو، هیچ حاڵه‌تێكی نوێی كۆرۆنا له ناو په‌رله‌مان تۆمار نه‌كراوه، هاوکات لە کۆی ئەو ٦٨ کەسەی پشکنینیان بۆ کراوە، ١٠ کەسیان پەرلەمانتار بوون".
روونیشیكرده‌وه: تا ئێستا ١٩٧ پشكنین بۆ فه‌رمانبه‌ران و په‌رله‌مانتاران كراوه.