ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی چاکبوونەی زیاتر لە ٤٠٠ تووشبووی کۆرۆنای لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوو لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" لە نوسینێکدا بڵاویکردەوە، ٤۳۲ توشبووی کۆرۆنا لە ماوەی چوار هەفتەی رابردوو لە سنووری سلێمانی چاکبونەتەوە.
یاد نەقشبەندی ڕاشیگەیاند" دوو هەفتەی یەکەم: ١٤٧ حاڵەت چاکبوونەتەوە و لە دوو هەفتەی رابردوو ۲۸٥ کەس چاکبوونەتەوە، کۆی گشتی چارەسەرکراوان لە سنورەکە گەیشتە ٦١٩ کەس".