هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، پارێزگاری سلێمانی هۆشداری ده‌داته هاوڵاتییان له پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌هۆی كۆرۆناوه و ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر ئاستی خۆپارێزی خه‌ڵك دابه‌زی ناچار ده‌بن قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ رابگه‌یه‌نن".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه له پارێزگای سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" قه‌ده‌غه كردنی ته‌واوی هاتوچۆ ناتوانێت هۆكاری سه‌ره‌كی بێت بۆ سنورداركردنی په‌تاكه جگه له‌وه چه‌ند لێكه‌وته‌یه‌كی دیكه‌ی تری هه‌یه، به‌ڵام له قۆناغی داهاتوودا ئه‌گه‌ر "خوانه‌كرده" ئاستی پارێزبه‌ندی وخۆپارێزی خه‌ڵك دابه‌زی وه هاوڵاتیان پابه‌ند نه‌بوون ، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ناچار ده‌بین قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ ڕابگهیهنینهوه به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی كه پێویست بكات جارێكی تر قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوی هاتوچۆ ڕابگه‌یه‌نیین".
هه‌روه‌ها وتیشی" به‌فه‌رمی داوامان له حكومه‌تی هه‌رێم كردووه كه مووچه‌ی مووچه‌خۆران دابین بكات هه‌روه‌ها داوامانكردووه موچه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌زوترین كاتدا دابه‌شبكرێت".
د.هه‌ڤاڵ ڕاشیگەیاند" ئێمه پێمان وایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ئاستی خۆپارێزیهیهی ئێستا به‌رده‌وام بین وه له‌سه‌ر ئه‌و شێواز و ڕێكارانه و چاودێریكردنی دۆخه‌كه به‌رده‌وام بین له هه‌فته‌كانی داهاتوودا بارودۆخه‌كان به‌ره‌و باشی ده‌چن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر خۆپارێزی بهردهوامنهبین وه ئه‌گه‌ر ڕێكاره‌كان شل بێته‌وه، ئه‌وا بارودۆخه‌كان به‌ره‌و سه‌ختی ده‌ڕۆن".
ئه‌و ژمارانه‌ی كه له سلێمانی ده‌بینرێت به‌رزبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه ئاماژه و به‌ڵگه نییه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی په‌تاكه به‌ڵكو به‌ڵگه و ئاماژه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك پشكنین ئه‌نجامده‌ده‌ن "د.هه‌ڤاڵ واده‌ڵێت"