چەند چالاکوانێک لەهەولێر لەسەر خۆپیشاندان دژی لەشکركێشی تورکیا دەستیگیر کران



لە هەولێر ژمارەیەک چالاکوان لەبەردەم UN دژی تورکیا کۆدەبنەوە، هێزە ئەمنیەکان چەند کەسکێکیان لێ دەستگیر دەکەن.

 
لە هەولێر دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی لەدژی لەشکرکێشی تورکیا لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی گردبوونەوەیان دا، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ژمارەیەکیان دەستگیر دەکرێت.
 


بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایی لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت دژی بۆردومانەکانی شەوی رابردوو لەلایەن فرۆجەنگیەکانی تورکیاوە، هێزە ئەمنییەکان چەند کەسێکیان دەستگیرکرد، لە ناویاندا نوسەرو چالاکوانی مەدەنی ( هیوا عومەر )ە.

 
بەپێی هەندێک زانیاری رۆژنامەوانی ژمارەی دەستگیرکراوەکان نزیکەی ٢٠ کەسن.


هەروەها هێزە ئەمنییەکان رێگریان کرد لە دەزگاکانی راگەیاندن کە روماڵی گردبوونەوەکە بکەن.




PM:08:09:15/06/2020