گۆران ئیدانەی توندی لەشکركێشی تورکیا دەکات

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی لەشکرکێشی شەوی رابردووی فڕۆکەکانی تورکیا دەکات بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم.

 
لەراگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت " دوێنێ شەو بۆ جارێکی دیکە، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بە بیانوی بونی گەریلاکانی (pkk) لە چەندین شوێن بوردومان و ھێرشیان  بۆ سەرشەنگاڵ و کامپی مەخمورو گوندەکانی باڵاکایەتی و بادینان و گۆڕەپانەکانی سیداو، ناوچەی وەرخاڵیی هەرێمی ئاڤاشین، ناوچەی سنینێی  خواکورک و  گوندەکانی بناری قەندیلیان .بە فرۆکە جەنگیەکانیان لە سەرخاکی کوردستان کرد. ئەم هێرش و پەلامارە، پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان  و سەروەری خاکی عێراق وهەرێمی  کوردستانە".


تا ئێستا هەردوو حیزبی دەسەلاتدار تری هەرێم، پارتی و یەکێتی هیچ هەڵوێستێکیان نییە، بەڵام گۆڕان دەڵێت " هێرشکردن بەتایبەت بۆ سەر کامپی مخمور کە خەڵکی مەدەنی تێدا نیشتەجێیە، ئەم شێوازە لە جەنگ و توندوتیژی  و هێرشکردنە سەر خەڵکی  مەدەنی زۆر تاقی کراییەوە، ھیچ ئەنجامێکی نەبوە و نابێت، ئەمە چەندەمین جارە ھاوڵاتیان دەکرێنە قوربانی و ڕەزو باخی بەرهەمی ساڵانەیان دەسوتێندرێت. ئێمە سەرکۆنە و ئیدانیە توندی ئەو هێرشە دەکەین".


 
گۆڕان داواشی لە عێراق هەیەو دەڵێن "داوا لە حکومەتی عێراق و بەتایبەت سەرۆکی کۆمارو وەزارەتی دەرەوە دەکەین ھەڵوێستی جدیان ھەبێت، داوا لە بەرپرسانی حکومەتی ھەرێم دەکەین لەسەر ئەم پێشێلکاریە بەدەنگ بێن".


 


لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت "تاکە چارەسەر بۆ کۆتای هێنان بەتوندوتیژی جەنگ و کێشە گەلێکی ستەملێکراو لە تورکیا لە بری شەڕ و زیندانی کردنی نوێنەرانی گەل، دەرگای ئاشتی بکاتەوە، کێشەکان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکات".

 


PM:08:33:15/06/2020