نادیە موراد بەتوندی لەشکركێشی تورکیا مەحکوم دەکات



نادیە موراد کەسایەتی دیارو رەمزی قوربانی شەڕی داعش دژی ئێزیدیەکان، زۆر بەتوندی بۆردومانی تورکیای بۆ سەر ناوچەی شەنگال مەحکوم دەکات و ، بە دەستدرێژی بۆسەر سەروەری نیشتمانی و پێشێلکردنی یاساو نەرێت و رێسا نێو دەوڵەتیەکان ناوزەدی دەکات.

 
نادیە موراد کە خاوەنی خەڵاتی نوبڵە لەسەر ئاستی جیهان، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ رۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی دەڵێت" ئەم کردەوانەی تورکیا کە چەندان جار لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دووبارە دەبێتەوە مایەی ناڕەزایەتی و بێزارکەرەو، کردەوەیەکە دژی هەموو یاساکان، بوونی بنکەی سەربازی تورکیش لە خاکی عێراق بەبێ هیچ یاسایەک دژی سەرورەی عێراقەو داوای چوونە دەرەوەی دەکەین بەزووترین کات".

 
   نادیە موراد داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات کە داوایەکی یاسایی لەلای نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و رێکخراوی کاری ئیسلامی لەسەر پێشێلکاریەکانی تورکیا تۆمار بکات، هەروەها داواش لە گەلی عێراق دەکات زیاتر یەکگرتووبن بۆ رووبەرووبوونەوەی هەموو هەڕەشەکان.

 


PM:08:59:15/06/2020