نرخی تمەنی ئێرانی بەهایەکی نزمی تۆمارکرد

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە بەیانی دوێنێ بەجێگری مایەوە و هیچ گۆڕانکارێکی ئەوتۆی بەسەردا نەهات، بەڵام نرخی تمەنی ئێرانی بەراورد بە دوێنێ دووشەممە بەهایەکی نزمی تۆمارکرد لە بازاڕەکانی هەرێم. 
 
خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٧٥٠ دینار. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٨ هەزارو ٦٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزارو ٩٧٥ دینار، دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٧ هەزارو ٥٠ دینار بوو. 

AM:11:02:16/06/2020