پیاوان ئەم چەند کارە تەنها لەگەڵ ئەو ژنەدا دەکەن کە خۆشیان دەوێت



مرۆڤ لەژیانی ڕۆژانەیدا پێویستی بەخۆشەویستی و دەربڕینی هەست و سۆزی بەرامبەر هەیە ،  بەڵام هەندێک کەس توانای دەربڕینی خۆشەویستیان بۆ کەسی بەرامبەر لاوازە ، ئەگەر دوودڵ بووی لەوەی بزانی مێردەکەت بەڕاستی خۆشی دەوێیت یاخود  ئەوا تێبینی ئەم چەند خاڵە بکە.


ـ  بەجوانی گوێلێگرتن: پیاوان کاتێک کەسێکیان خۆش دەوێت وەک منداڵ هەڵسوکەوت دەکەن ، بۆیە کاتێک پیاوێک ئافرەتێکی خۆش دەوێت بەجۆشەوە گوێی بۆدەگرێت.

ـ شەڕی لەگەڵ دەکات:  شەڕکردن مانای ڕوخانی پەیوەندی خۆشەویستی نییە بەڵکو شەڕ لە نێوان خۆشەویستدا ڕودەدات بۆ ئەوەی خۆشەویستی ڕاستەقینە لەیەکدیدا بەدی بکەن، ئەوکاتەی شەڕت لەگەڵ دەکات دڵی لەگەڵتە بەڵام دواتر ئەگەر بێت و هەستن بەچارەسەرکردنی کێشەکانتان.

ـ قوربانی دەدات لەپێناو بەختەوەریتدا:  ئەمە بە یەکەم نیشانەی خۆشەویستی دادەنرێت کە پیاوێک دەیکات لەپێناو ئەو ئافرەتەی بەڕاستی خۆشی دەوێت.

ـ شانازی دەکات بە دەستکەوتەکانتەوە: کاتێک پیاوێک بەڕاستی ئافرەتێکی خۆش دەوێت شانازی دەکات بەدەستەکەوت و زیرەکییەکانیەوە وەک چۆن شانازی بەخۆیەوە بکات.

ـ  بەجوانی دەتبینێ:  گرنگ نییە بەلایەوە کەتۆ قژێکی ناشیرین ، یاخود ڕوخسارێکی سەرنج ڕاکێشت نەبێ تەنها ئەوە گرنگە بەلایەوە کە خۆشی دەوێیت و عاشقتە.

ئا: هـ ف

سەرچاوە: daily posetive information


PM:12:13:16/06/2020