فڕۆکەکانی تورکیا ناوچەکانی کانی ماسی بۆردومانکرد

فڕۆکەجەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا چەند جارێک سنوری شارەدێی کانی ماسییان بۆردومانکرد.

 

بەپێی زانیاریەکان، کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ناوەند و دەوروبەری گوندی کێستەیان لە ناوچەی بەرواری باڵا لە سنوری شارەدێی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بۆردومانکرد.

 

ئەمە لە کاتێکدایە درەنگانی شەوی ١٥ی حویزەران فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی شنگال، قەرچووخ، قەندیل، زاپ، ئاڤاشین، باسیان و خواکورکیان لە باشووری کوردستان بۆردوومانکرد. وەزارەتی بەرگریی تورکیاش رایگەیاند" ٨١ ئامانجی پەکەکەیان لە باشووری کوردستان پێکاوە".

 

کانی ماسی یەکێکە لە شارۆچکەکانی دەڤەری بەرواری باڵا لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک. 

 
 



PM:12:18:16/06/2020